بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کاروانی یارمەتییە مرۆییەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە، دەروازەی نێوان کانتۆنی تەبقە و ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی دیمەشقیان بەزاند و بەرەو شاری سەلمیەی سەر بە پارێزگای حەما بەڕێکەوت و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەم شارەوە بگاتە ناوچە کەنارییەکانی سووریا.
مانگی سووری کورد ڕۆژی دووشەممە بە هاوکاری لەگەڵ ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، یەکەمین کاروانی هاوکاری مرۆیی بۆ ناوچە کەنارییەکانی سووریا ڕەوانە کرد.
ئەم هاوکارییە بۆ ئەو کەسانە دەنێردرێت کە لە لایەن تیرۆریستانی جۆلانیەوە بە کراونەتە ئامانج.
پانزە بارهەڵگر لە شارەکانی قامیشلۆ و حەسەکە گەیشتنە شاری ڕەقە و پێنج بارهەڵگری دیکە لە ڕەقەوە پەیوەندییان بە کاروانی بارهەڵگرەکەوە کرد، دوای وەستانێکی کورت، کاروانەکە بە دەروازەی کانتۆنی تەبقەدا تێپەڕی و، دوای تێپەڕین بە شاری سەلمیە لە پارێزگای حەما، گەیشتە ناوچە کەنارییەکانی سووریا.
Your Comment